کامەران پاڵانی

ئەندامی توێژینەوە, زانکۆی کۆیە

دکتۆر کامەران پالانی لە ئێستادا مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانە لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر و ئەندامی توێژینەوەیە لە پڕۆژەی کورسی دوولایەنەی ئەکادیمیای بەریتانیا.

دکتۆرای لە ساڵی 2021 لە زانکۆی لەیدن لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2014 ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (ئاسایشی جیهانی) لە زانکۆی کیلی بەریتانیا تەواو کردووە. دکتۆر پالانی ئەزموونێکی زۆری هەیە لە کارکردن لەگەڵ چەندین سەنتەری ئەکادیمی و توێژینەوە، هەروەها رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەوانە پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، IOM، بانکی جیهانی، یونامی، UNDP، کۆڕبەندی ئەلشەرق، PAX و Spark. بایەخەکانی توێژینەوەکەی تیشک دەخاتە سەر ئاشتی و ململانێ لە عێراق، دەوڵەت بوون و سەروەری و سیاسەتی هەرێمی کورد.

لە چەندین گۆڤاری ئەکادیمی بەناوبانگدا بڵاوی کردووەتەوە لەوانە International Peacekeeping، Third World Quarterly، Ethnopolitics، British Journal of Middle East Studies and International Migration. سەرەڕای ئەوەش، نووسەری کتێبی “دەوڵەتی دیفاکتۆی کوردستان: چوارچێوەیەکی ڕوونکردنەوەی نوێ” کە لە ساڵی 2022 لە لایەن Routledge بڵاو کراوەتەوە.