کاروان مستەفا سەعید (دکتۆرا) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە وەرگێڕان لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی 2008 بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2013 بڕوانامەی ماستەری لە زمانناسی کارپێکراو لە زانکۆی ئوتارای مالیزیا (UUM) بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2018 بڕوانامەی دکتۆرای لە TESOL لە کۆلێژی خوێندنی پەروەردەیی لە زانکۆی ساینس مالیزیا (USM) بەدەستهێناوە.
مامۆستا بووە لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە هەروەها بۆ ماوەی دوو ساڵ مامۆستای میوان بووە لە زانکۆی ڕاپەڕین. نزیکەی 15 ساڵە لە بواری پەروەردەدا کار دەکات. لە ئێستادا ئەندامی توێژینەوەیە لە پڕۆژەی توێژینەوەی هاوکاری کۆیە – ئولستەر لە بواری پەروەردە و ئاشتی (ئازاری 2023 – ئازاری 2025).
بایەخی پیشەیی ئەو لە بواری پەروەردەی TESOL، پەروەردەی زمانی ئینگلیزی، پەرەپێدانی پیشەیی مامۆستایان، لێهاتوویی قسەکردن، تاقیکردنەوەی زمان، پەروەردە و خوێندنی باڵا، سیاسەتی زمان و پەروەردە، و توێژینەوەی فرە بواری زانستە مرۆڤایەتیەکان و کۆمەڵایەتیەکانە.
کارەکانی لە ژمارەیەک گۆڤاری نێودەوڵەتی بەناوبانگی WoS و Scopus بڵاو کراونەتەوە.











